کوڕە «بوشەھر»ییەکەی ئێران مێژوویەکی تازەی خولقاند

Sahar Kurdish 2 views
تیپی تۆپی پێی «پۆرتۆ» لە ئەنجامی گوڵکارییەکەی «مەھدی تارمی» لە کێبەرکێ لەگەڵ «یوڤێنتوس»دا دوو بە یەک یارییەکەی بردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، شەوی پێنج شەممە لە یانەی «دراگائۆ»دا، تبپی «پۆرتۆ»ی پۆرتۆگال بوو بە میوانداری تیپە پڕ لە شانازییەکەی «یوڤێنتوس»و لە کۆتایی یارییەکی ورووژێنەردا دوو بە یەک یارییەکەی بردەوە.

یارییەکە لە کاتێکدا دەستیی پێ کرد کە «مەھدی تارمی» یاریزانە بوشەھرییەکەی ئێرانیش لە ڕیزی سەرەکیی پاڵەوانانی تیپی تۆپی پێی «پۆرتۆگال»دا بوو.

لە ھەمان خولەکی یەکەمی یارییەکەدا «تارمی» ئەستێرەی تۆپی پێی ئێران زیرەکانە ھەڵەیەکی «بنتانکۆر»ی قۆستەوەو توانی لە ھەمەتێکی سەرنج ڕاکێش دا دەروازەی «یوڤێنتوس» بکاتەوە. ئەم گۆڵەی یاریزانەکەی ئێران لە کاتێکدا تۆمار کرا کە ھێشتا ٦٣ چرکە زیاتر بە سەر ماوەی یارییەکەدا تێ نەپەڕی بوو، ئەمەش بوو بە دووھەمین گۆڵ لە قۆناغی لادانی ھەڵبژاردەی پاڵەوانان. ئاخۆ خێراترین گۆڵی مێژووی قۆناغی لادان لە ساڵی ٢٠١٣ دا و لە لایەن «دەیڤید ئالابا» یاریزانەکەی تیپی «بایەرن مۆنیخ» و لە چرکەی ٢٤ دا تۆمار کرا.

ئەمە یەکەم گۆڵی ھێرشبەرە بوشەھرییەکەی تۆپی پێی ئێران بوو لە ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئەورووپادا. بەر لەمە «عەلی دایی»، «مەھدی مەھدەوی کیا»،  «عەلی کەریمی» و «سەردار ئازمون»یش توانی بوویان لە ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیادا گۆڵی خۆیان بنەخشێنن.

Add Comments