مەولودی نوور - دەف ژەنین و خوێندنەوەی مەولودی

Sahar Kurdish 4 views
بانگھێشتی پێشەنگانی بواری موسیقای کوردی و ژەنیارە بلیمەتەکان لە ناوچەکانی بۆکان، سەردەشت، سەقز #، شنۆو سنە کە بەرھەمی زۆریان لە پەسنی پێغەمبەری سەردار(ص) دا ھەبووە لەوانە، ئەحمەد ئیسلامی، مەجید شەمسەددینی، کاوە چەلەبی، ئیسماعیل شاھی و.... ھەروەھا دەف ژەنین و مەولودی خوێندن لە پەسنی حەزرەتی ڕەسوڵ(ص) لەو بەشە گرینگانەی ئەم زنجیرەبەرنامە حەوت پاژییە دێنە ئەژمار.

«مه‌ولودی نوور» لەئامادە کردن و دەرھێنانی «موستەفا مەحمودی»، ، فیلم ھەڵگرتنی «کەمال ڕێزەیی» و «پەیمانی عەبدی» بۆ ماوەی کاژێرێک لە حەوت شەو لە شەوانی حەوتەی وەحدەت و یەکگرتن لە کەناڵی سەحەرەوە بڵاو دەبێتەوە. پێشکەشکاری بەرنامەکەش «مەنافی ئێران پەنا»یە.

Add Comments